هەڵبژاردن کۆتا ڕێگە بۆ گەشتن بەئازادی،چۆن ڕێگە لە تەزویر دەگریت ؟؟
ئاسۆ جەمال سدیق
لە ئیستادا ڕەوتێکی نەخێر و بایکۆت هەیە بەڕووی هەڵبژاردندا بەداخەوە من ئەم ڕەوتە بە دەستێکی دەسەڵات دەبینم بۆ بێئومێدکردنی خەڵکی لە گۆڕانکاری
هەرچەندە لە عێراق و ڕۆڕهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژاردن نەبووەتە هۆکاری بەرەوپێشپردنئ دیموکراسی بەڵام بۆتە هۆی لاوازکردنی دەسەڵات
دەبینین لە عێراق و کوردستان کە پێشتر لەلایەن ژمارەیەکی کەم حیزب بەڕيوەدەبرا لە ئێستادا تەواو پێچەوانە بۆتەوە
چونکە ئەگەر کوردستان بە نمونە وەربگرین تەنها دوو حیزب هەبوو کە زۆرینەی ڕەهایان هەبوو ئەوکات بە هەموو پارتەکانی ترەوە ژمارەیەکی زۆرکەم کورسیان هەبوو چ وەک ئۆپۆزسیۆن چ وەک بەشدار لە دەسەڵات سەنگێکی وەهایان نەبوو
بەڵام لە ئێستادا دەبینین لە عێراق و ش هیچ پارتێک ناتوانیت ببێت بە زۆرینەی ڕەها لە پارێزگایەک کە ئەوەش جێگەی دڵخۆشیەو پڕۆسەی دیموکراسی و چاودێریکردنی دەسەڵاتی لێدەکەوێتەوە لەلایەن ئەوانی ترەوە
بۆیە من دەمەوێت بەدەنگدەری کورد بڵێم هیچکات بێهیوا نەبن دەنگەکانی ئەوان ئەگەر گۆڕانکاری دروستنەکان لەدەسەڵات لانی کەم بومەلەرزەیەکی سیاسیە بۆ ترساندنی دەسەڵات
بەڵام کاتێک ئێوە وەک دەنگی ناڕازی لەماڵەوە دادەنیشن ئەوا شەرعیەت دەدەنەوە بە یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی دووبارە دەسەڵات وەربگرنەوە بە ژمارەیەکی کەم دەنگەوە
ڕێگەگرتن لە تەزویر بەدەنگێک
تۆی دەنگدەر دەتوانین ڕێگە لە تەزویر بگریت ئەگەر ڕێژەی دەنگدەرانی بەشدار لە دەنگدان بەڕێژەی سەدی لە هەر پارێزگایەک زیاتر لە٪٨٥ بێت ئەوا کێ دەتوانێت بە تەزویر کردنی ڕێژەی لە٪١٥ ببێت بە براوە؟؟
بێگوومان هیچکەس چونکە وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا لە ئێستادا ژمارەیەک حیزب و لایەنی نوێی بەهيز هەن دەنگەکان پەرتەوازەن
ئەگەر لایەنی دەسەڵاتیش بیەوێت تەزویر بکات ڕاستەوخۆ بەهۆی پەرتبونی دەنگەکانی و زۆربوونی ژمارەی دەنگدەرانی ناڕازی کە بەشداری دەنگدانیان کردووە بێئومێد دەبێت و ناچار دەبێت بە قبوڵکردنی ئەنجامەکان جا بەخۆشی بێت یان نا
ڕێگەگرتن لە تەزویر بەچاودێری نێودەوڵەتی
وە من بۆ ئەم دەنگدانە پێموایە لایەنی ئەمریکی و ئەوروپی بەشدار دەبن لە چاودێریکردن و هەتا ڕێگری کردن لە تەزویریش جا بە ڕاستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ ئەوان ڕێگری دەکەن لەوەی ئێران تەزویر بکات بۆلایەنەکانی نزیک لەخۆی
هەرچەندە من پێموایە لە ئێستادا ئێران ئەو هێزەی نەماوەکە کە بتوانیت تەزویر بکات و لە پێگەی و سیاسی و ئیداری دراوە
بەڵام دەبێت ئەوە بزانین سلێمانی و بەغداد و بەسرە سێ ناوچەی گرنگن بۆ شکاندنی باڵادەستی ئیران بەسەر عێراقدا و لە ئێستادا ئەمریکا کار لەسەر ئەوە دەکات لەڕێگەی نەیارەکانی حەشدی شەعبیەوە















Post Comment