هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مام جەلال، لە نۆڤامبری 2010، ئومێدێکی تر بو بۆ عیراق و کوردستان

هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مام جەلال، لە نۆڤامبری 2010، ئومێدێکی تر بو بۆ عیراق و کوردستان

جار بینراوە: (1.1K)

بارزان شێخ عوسمان

هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مام جەلال، لە نۆڤامبری 2010، ئومێدێکی تر بو بۆ عیراق و کوردستان

بارزان شێخ عوسمان

ساڵیادی هەڵبژاردنەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق دەکەوێتە ئەم مانگە کە هاوکاتیشە لەگەڵ رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

کاتی خۆی، هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ژانێکی قورسدا تێپەڕبوو، هەم ململانێی هێزە سیاسییەکان توند و بەرفراوان ببوو بەجۆرێک 12 هاوپەیمانێتیی گەورە و 167 قەوارەی سیاسیی کێبڕکێیان دەکرد لەسەر 325 کورسی، هەم لایەنی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیش پلانیان بۆ ئەنجامەکانی داڕشتبوو.

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتێك بەڕاشکاویی بە سەرۆك مام جەلال-ی وتبوو ״لیستی …… هی ئێمەیە، بەڵکو پشتیوانی و هاریکارییان بکەیت״. جارێکیتریش باڵیوزی ئەو وڵاتە هەمان پەیامی هێنابوو. ئەمریکییەکانیش لەڕێی سەرۆك ئۆباما و وەزیر و باڵیۆزەکەیانەوە هاتبوونە سەر خەت. تارق هاشمی-یش لە لێدوانێکیدا ئەو وتەیەی سەرۆك مام جەلال-ی قۆستبووەوە کە ئیتر نیازی نییە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەڵام سووربوونی زۆرینەی هێزە یەکان و پێکهاتەکانی، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان سووربوون لەسەرئەوەی سەرۆك مام جەلال، بەوجۆرەی لە دەستووردا دووپاتکراوەتەوە، بۆ خولێکی تریش خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستەکە. تەنانەت سەرکردەی حزبێکی دێرینی وتی: ״دەبێت هەوڵ بدەین دەلاقەیەك بدۆزینەوە کە تا تەندروستیت رێگەت بدات، هەر سەرۆکمان بیت״.

ناچمە وردەکاریی رۆژەکانی دوای دەنگدانی 7ی مارسی 2010، کە ماڵ و بارەگاکانی سەرۆك لە هەولێر، سلێمانی، قەڵاچوالان، دوکان و کۆشکی سەلام و مەکتەبی سەرۆك کۆمار لە جادرییەی بەغداد، بەردەوام جمەی دەهات بۆ راوێژکردن بە بەڕێزیان و قایلکردنی هێزەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەتی نوێ.

سەرۆك مام جەلال لە هەموو دیدارەکاندا لە پاڵ ئەوەی رۆڵی لێكنزیککردنەوەی لایەنەکانی دەبینی، داکۆکیکارێکی سەرسەختی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی ش بوو، لە هەر رێککەوتنێکدا بەوجۆرەی پێگەی هەرێمی کوردستان بە بەهێزی و یەکگرتوویی بمێنێتەوە لە فیدراڵدا. بەوەش قورسایی یەکێتی رەنگی دەدایەوە و بووە فاکتەرێك کە پێگەی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد و هەرێمی ش حساب بۆکراو بێت، واتە بەبێ سەرکردایەتیی کوردستان و هاوپەیمانیی کوردستان، نە حکومەت پێكبێت لە عیراقدا نە پێکهاتەی پەرلەمانیی نوێش دابمەزرێت. دوای سەدان سەعات لە دیدار و کۆبوونەوە سەرەنجام کۆبوونەوەی هەولێر لە 8ی نۆڤەمبەر هاتە بەرهەم بۆ حکومەتی شەراکەتی نیشتمانیی بە سازانی نیشتمانیی. رۆژی 11ی نۆڤەمبەریش لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا سەرۆك مام جەلال بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی کۆمار هەڵبژێردرایەوە و لەکۆی 213 دەنگ 195 دەنگی بەدەستهێنا و 18 کارتی دەنگدانیش پووچەڵکرانەوە.

یەکێك لە لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەشدارییکرد، کەچی لە دانیشتنی دەنگدانەکەدا بۆ سەرۆک کۆمار بەشدار نەبوو، بەڵام سەرۆك مام جەلال هێندە لێبووردە و بەخشندە بوو، کاندیدی ئەو لیستەی بۆ پۆستی جێگری خۆی پەسەند کرد، هەربۆیە رۆژی دواتر سەرکردەی هێزەکانی ناو ئەو لیستە بە کۆمەڵ و بەجیا هاتنە خزمەتی بەڕێزیان و داوای لێبووردنیان لێکرد لەسەر ئەو هەڵوێستەیان، بە گەرمیش پیرۆزباییان لێکرد و وتیان مەبەستیان شەخسی جەنابیان نەبووە، بەڵکو هۆکاری سیاسیی تری لەپشتەوە بووە!

هەڵبژاردنەوەی سەرۆك مام جەلال، هیوا و ئومێدێکی تری بەخشییەوە بە هێزە سیاسییەکان (بە یار و نەیار)یانەوە، هیوایەکی تری بۆ هاووڵاتییانی ئاسایی گەڕاندەوە بەوەی ئەوە تەنیا یەکێتی و سەرۆك مام جەلال-ە دەتوانێت یەکان و یەکان کۆبکاتەوە و مـــــــاڵی و لە هەردوو رووەوە رێکبخات. حکومەتی هەرێمی ش زیاتر دڵنیایی پەیدا کرد بە شایستەکانی لە رووی بودجە و لایەنەکانی تریشەوە.

هەمیشە سەرۆك مام جەلال-ی مەزن و یەکێتییەکەی، جێگای ئومێدی کۆمەڵانی خەڵك بوون لە کوردستان و ناوچەکانی تر و رۆڵەکانی ش بە هەمان شێوە، بە ئێستاشەوە ئەو هیوا و ئومێدەیان لەدەست نەداوە.

هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی














بابەتى تر

👤
Live: 114 Today: 354 📊 Click Here