هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت

جار بینراوە: (896)

-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەک هاوخەمیەک بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت.

ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیەندرێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە بەر ئەو کارەسات و رووداوە ناسۆرانەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان روویاندا و قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتووە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی، دڵنیاتاندەکەینەوە کە هەموو رێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵآم هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەنابرێن”.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,361 📊 Click Here