هەڤاڵ ئەبوبەکر: داواکارم یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەینە ڕۆژی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد

هەڤاڵ ئەبوبەکر: داواکارم یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەینە ڕۆژی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد

جار بینراوە: (36)

-

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی دیادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ 16ی ئاداری 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکرد رایگەیاند، “لە یادی 38 ساڵەی تاوانی گەورەی ڕەشەکوژیی و کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکردن و کیمیایبارانکردنی شاری هەڵەبجەو دەوروبەریدا، لەلایەن ڕژێمی بەعسی رووخاوەوە، لە ڕۆژی پیرۆزی شەهید و ماتەمینیی گشتیی لە هەرێمی کوردستاندا، ڕێزو وەفاو خۆشەویستیی خۆمان پێشکەش بە ڕۆحی نەمری سەروەران هەموو شەهیدانی هەڵەبجە و کوردستان و بە بریندارە ئارامگرەکان و بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دەخوازین وەک ئەوەی بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە، لە خەبات و قوربانیداندا هاوبەش و یەکین، بەهەمان شێوە ئەم ڕۆژە بکەینە ڕۆژی یەکخستنەوەو ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد و خۆبەدوورگرتن لە هەر دابەشبوونێکی ناوخۆیی و لایەندارییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی، “لەم ڕۆژە مەزنەدا، ئاڵای پیرۆز و شەکاوەی کوردستانمان بۆ نیوە داگرت و لە کاتژمێر 11:35 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، بۆ ماوەی پێنج خولەک هاتووچۆ لە دەرەوەو ناوەوەی پارێزگای سلێمانی وەک رێزێک بۆ شەهیدان و بیرهێنانەوەی ئەم تاوانە گەورەیە، راگیرا”.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 455 📊 Click Here