هەشت وێستگەی سووتەمەنی لە هەولێر داخران

_
حكومەتی خۆجێی هەولێر ئاشكرای كرد، ژمارەیەك وێستگەی سووتەمەنی بەهۆی خراپی جۆری بەنزینەكەیانەوە و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكان، داخران.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی شاری هەولێر بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە رێگەی لیژنەكانی چاودێری و كاری مەیدانی بەردەوامی رۆژانەی پارێزگا و لایەنە دارەكانەوە، ژمارەیەك وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر داخران.
ئاماژەشی كرد، بەهۆی فێڵكردن و خراپی جۆری بەنزینەوە، كە زەرەر و زیانی گەیاندووە بە ئۆتۆمبێلەكان بەشێوەیەكی گشتی، لە كۆی 130 وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر، ژمارەیەكیان داخران.
باسی لەوەشكرد، هەڵمەتی چاودێری بەردەوامە و هەشت وێستگەی سووتەمەنی داخراون و كاركردن لە رێگەی لیژنە مەیدانییەكانەوە بەردەوامە، بەمەبەستی پشكنینی جۆری بەنزینی بەكارهاتوو لە وێستگە ئەهلییەكان و پابەندبوونیان بە رێنمایی لایەنە دارەكان و سزادانی خاوەن ئەو وێستگانەی بەنزینی دەستكاری كراوو جۆری خراپ دەفڕۆشن.















Post Comment