هێشتا ئاگرەکەی شاخەکانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر کۆنترۆڵ نەکراوە

هێشتا ئاگرەکەی شاخەکانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر کۆنترۆڵ نەکراوە

جار بینراوە: (6.0K)

_

لە بەیانییەوە ئاگر لە شاخەکانی سنووری گوندی زورکان لە ناحیەی سەنگەسەری ئیدارەی راپەڕین کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن و دەڵێن “ناوچەکەی سەختە و کۆنتڕۆڵ کردنی زەحمەتە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، عەلی قادر، وتەبیژی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، ئاگرەکە لە پوش و پاوانی شاخی سەنگەسەر کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی بنکەی سەنگەسەر و ژاراوەوە قەڵادزێ بەهاوبەشی خۆبەخشانی ناوچەکە، سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن تا ئیستاش ئاگرەکە هەر بەردەوامە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین دەڵێت: هەتا ئێستا زیاتر لە 50 دۆنم لە پوش و پاوان و دارو  درەخت سووتاوە و پێشبینیش دەکەن رێژەکە زیاتریش بکات بەهۆی ئەوەی ناوچەکە سەختە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەی سەخت کردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 102 Today: 1,885 📊 Click Here