هێرشکرایە سەر حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەیە

هێرشکرایە سەر حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەیە

جار بینراوە: (266)

-

دەستەی حەشدی شەعبی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە لە پارێزگای نەینەوە چەکدارێکی کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ فەوجی 4ـی سەر بە لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە ناوچەی دەشتی نەینەوا، رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی بووەتەوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەکدارێکمان کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

حەشد لە بەیاننامەکەیدا هێرشەکەی بە “غەدر” وەسف کردووە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی پێ تۆمەتبار کردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 158 Today: 1,076 📊 Click Here