هۆشیار زێباری‌: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر له‌ خوورماتووه‌وه‌ به‌ مووشه‌كی گراد كراوه‌

هۆشیار زێباری‌: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر له‌ خوورماتووه‌وه‌ به‌ مووشه‌كی گراد كراوه‌

جار بینراوە: (1.3K)

– 
هۆشیار زێباری ئهندامی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه هێرشهكهی سهر كۆرمۆر له خوورماتووهوه به مووشهكی گراد كراوه. دهشڵێت: “سزادانی تاوانبارانی هێرشهكهی كۆرمۆر چانسی خۆپاڵاوتنهوهی سودانی بههێزتر دهكات”.

هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویهتی: “هێرشی دوێنێی گرووپه میلیشیاكان بۆ سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر له سلێمانی به مووشهكی گراد، كه له میحوهری خوورماتووهوه ئاراسته كرابوون به مهبهستی تێكدانی ئابووری و ژێرخانی ههرێمی كوردستان، جارێكی دیكه ئهوه دهسهلمێنێتهوه كه حكومهت كۆنترۆڵی بهسهریاندا نییه”.
 
دهشڵێت: “ئێستا دهرفهتێكی زێڕین لهبهردهم حكومهتهكهی سودانیدایه بۆ ئهوهی دهسهڵاتی خۆی بسهپێنێت و تاوانباران سزا بدات، ئهمهش ههلی خۆپاڵاوتنهوهی بۆ ویلایهتی دووهم بههێزتر دهكات”.
 
ئهم لێدوانهی زێباری له كاتێكدایه كه شهوی رابردوو، هێرشكرایه سهر كێڵگهی كۆرمۆر و بههۆیهوه ئاگر له كۆگهیهكی گهورهی كێڵگهكه كهوتهوه. بههۆی هێرشهكهوه ناردنی غاز بۆ ئهو وێستگانه راگیرا كه به غاز كار دهكهن، ئهمهش بووه هۆی كهمبوونهوهی 80%ی كارهبای ههرێمی كوردستان. 

بابەتى تر

👤
Live: 113 Today: 1,877 📊 Click Here