هه‌سه‌ده‌: حكومه‌تی سوریا به‌ به‌رپرسیاری‌ گرژیه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ ده‌زانین

هه‌سه‌ده‌: حكومه‌تی سوریا به‌ به‌رپرسیاری‌ گرژیه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ ده‌زانین

جار بینراوە: (1.3K)


هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند كه حكومهتی سوریا به بهرپرسیاری گرژیهكانی شێخ مهقسود و ئهشرهفیه دهزانن، دهشڵێت: “دهنگۆی هێرشكردنهسهر خاڵهكانی پشكنینی سهر به چهكدارانی حكومهتی دیمهشق لهلایهن هێزهكانمانهوه راست نییه.

هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) راگهیهندراوێكی لهسهر گرژییهكانی حهلهب و گهڕهكهكانی شێخ مهقسود و ئهشرهفیه بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:

*ههندێك له دهزگاكانی ڕاگهیاندن دهنگۆی درۆ بڵاودهكهنهوه كه گوایه هێزهكانی سوریای دیموكرات خاڵهكانی پشكنینی سهر به چهكدارانی حكومهتی دیمهشقیان له دهوروبهری گهڕهكی ئهشرهفیه و شێخ مهقسود له شاری حهلهب كردۆته ئامانج.

* دووپاتی دهكهینهوه كه ئهم دهنگۆیانه راست نین. هێزهكانمان لهدوای كشانهوهیانهوه بهپێی رێككهوتنی 1ی نیسان له ناوچهكهدا بوونیان نییه.

*ئهوهی له ئهشرهفیه و شێخ مهقسود روودهدات، دهرئهنجامی زنجیرهیهك هێرشی دووبارهی گروپه چهكدارهكانی حكومهتی دیمهشقه بۆسهر خهڵكی مهدهنی.

* ئهم گرووپه چهكدارانه گهمارۆیهكی ئهمنی و مرۆیی خنكێنهریان سهپاندووه، هاوكاری و پێداویستییه پزیشكییهكانیان بڕیوه، ژمارهیهكی زۆر له دانیشتووانیشیان ڕفاندووه و ڕۆژانه له بازگهكان و دهوروبهری گهڕهكهكان بهردهوامن له ئیستیفزازكردنی هاوڵاتیان. لهم دواییانهدا بهربهستی گڵیان له دهوری گهڕهكهكان داناوه و گهمارۆیان سهپاندووه.

*حكومهتی سوریا تانك و چهقی قورس بهرهو گهڕهكهكانی شێخ مهقسود و ئهشرهفیه دهبات.

*ئهو هێزانه گهڕهكهكانیان گهمارۆ داوه و ناسهقامگیرییان درووستكردووه.

*گهڕهكهكان به گولله هاوهن و درۆن دهكهنه ئامانج و بههۆیهوه هاوڵاتیانی مهدهنی بوونهته قوربانی، سهرهڕای زیانی زۆری ماددی.
*بهرپرسیارێتی دۆخهكه راستهوخۆ له ئهستۆی حكومهتی سوریایه.

*داوا له ڕێكخراوه نێودهوڵهتی و مرۆییهكان دهكهین كه ههنگاوی بهپهله و خێرا بگرنهبهر بۆ كۆتاییهێنان بهم گهمارۆ ناڕهوایانه و راگرتنی هێرش و ئیستفزازی رێكخراو له دژی خهڵكی مهدهنی.

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 1,140 📊 Click Here