هاوڵاتییه‌ك له زێی گه‌وره خنكا

به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌رگری شارستانی قه‌زای خه‌بات رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك له زێی گه‌وره خنكا و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌رگری شارستانی قه‌زای خه‌بات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نێردراوه، رایگه‌یاند كه “ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 5 ی ئێواره ئاگادار كراینه‌وه به ڕووداوێكی خنكان له زێی گه‌وره له قه‌زای خه‌بات”.
ده‌شڵێت: “تیمی بنكه‌ی پاراستنی ڕووباری خه‌بات به زووترین كات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو و له كاتژمێر 5:50 خوله‌كی ئێواره ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیه‌وه له پاشان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه “گه‌نجه‌كه ناوی (شه‌مسه‌دین ئیبراهیم محێدین)ه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه و پیشه‌ی كاسبه و سه‌ڵته و دانیشتووی قه‌زای خه‌باته”.















Post Comment