هاوارنیوز: پارتی به دیواری كۆنكرێتی گه‌مارۆی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان سنووری نێوان باشووری كوردستان و رۆژئاوا به دیوارێكی كۆنكریتی كه به‌رزییه‌كه‌ی 3 مه‌تر و ئه‌ستوورییه‌كه‌ی 75 سانتیمه‌تره ده‌گرێت و رۆژئاوا گه‌مارۆ ده‌دات.
هاوار نیوز ده‌ڵێت: “پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵده‌دات ئه‌و دیواره‌ی سه‌ر سنوور ته‌واوبكات، كه پێشتر حكومه‌تی عێراق له نێوان سنووری شنگال و ڕۆژئاوا ده‌ستیپێكردبوو كه درێژده‌بێته‌وه بۆ هێڵی ره‌بیعه – ته‌ل كۆچه‌ر، له نزیك ده‌روازه‌ی فیشخابور به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی سێمالكا”.
ده‌شڵێت: “پارتی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو كردووه و ده‌ستی كردووه به دروستكردنی دیواره‌كه”.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندووه كه “ده‌ستپێكردنی دروستكردنی دیواره‌كه راسته‌وخۆ دوای لێدوانی دوژمنكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی حكومه‌تی راگوزه‌ر له سوریا هات ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی پلانی دوژمنكارانه دژی ناوچه‌كه”.





















Post Comment