×

هاتووچۆی هەولێر: شەقامی 60 مەتری هەولێر دادەخرێت

هاتووچۆی هەولێر: شەقامی 60 مەتری هەولێر دادەخرێت

جار بینراوە: (131)

-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی داخستنی شەقامی 60 مەترییەوە ئاگاداریی شۆفێران دەکاتەوە.

ئەمشەو پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، “بەیانی رۆژی هەینی بەهۆی ئەنجامدانی (ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر) کاتژمێر 6:30 بەیانی تا 1:00 دوانیوەڕۆ شەقامی 60 مەتری ئاراستەی ناوەوە سەرتاسەری دادەخرێت”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئاراستەی دەرەوە کراەوەیە خالێ دەستپێکی ماراسۆنەکە لە شەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێلی دیڤان دەستپێدەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات”.

هاتووچۆی هەولێر، داوا لە هاوڵاتییان دەکات تاکاتی ماراسۆنەکە تەواو دەبێت شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

بابەتى تر

👤
Live: 76 Today: 1,145 📊 Click Here