هاتووچۆی سلێمانی: بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا

هاتووچۆی سلێمانی: بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، “بەھۆی باران بارینی زۆر و بەلێزمە ئاستەنگێکی زۆر درووستبووە لە شاڕێی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەتایبەت نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و ئۆتومبیلەکانیان داواکارین تا ئاسایبوونەوەی دۆخی کەشوھەوا ئەو شەقام و شارێیە بەکارنەھێنن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “مەفرەزەکانی ھاتووچۆ لەو سنوورەدا لە ئەرکدان و و بەپێی تایبەتمەندی، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و ھاوکاری شۆفێران دەکەن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “ھەر لەم چوارچێوەیەشدا و لەسەر فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا و دۆخەکە لەژێر چاودێریدایە و بەئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوھەوا رەوشی ھاتووچۆ ئاسایی دەکرێتەوە و لەرێی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بڵاودەکرێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,812 📊 Click Here