نێچیرڤان بارزانی: پارتی سلێمانییە، سلێمانیش هەر پارتییە

نێچیرڤان بارزانی: پارتی سلێمانییە، سلێمانیش هەر پارتییە

جار بینراوە: (1.6K)

_

ئەمڕۆ 2ـی 11ـی 2025، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵی پارتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “خەمی خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە خەمی پارتییە، خەڵکی ئەم ناوچەیە خاوەنی پارتین، پارتیش خاوەنی ئێوەیە، ئێوە خاوەنی ڕێبازی بارزانین، پارتی سلێمانییە، سلێمانیش هەر پارتییە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسلێمانییەوە سڵاو بۆ جەماوەری پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەنێرم، ئێوە بەشێکی گرنگن لە مێژوویی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی بە ئێوە سەربەرزە و بە ئێوە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە..”

ڕاشیگەیاند، ئێوەش بەشێکی گرنگن لە کەمپینی یەک ملیۆن و زیاتر بۆ لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، چاوەرێین ژمارەی دەنگەکانتان لە ئاست خەبات و مێژووی پارتی بێت لەم شارە، لەم دەڤەرە یەک ملیۆن بەبێ ئێوە تامی تێدانییە، دەبێت یەک ملیۆن بێت.

دەشڵێت: “من پەیامی یەک ملیۆنم بۆ ئێوە هێنابوو، بەڵام کە ئێوە دەبینم پەیامەکەم لە یەک ملیۆن زیاتر سەرکەوت، ئێمەش ئامادەین بۆ ئەو هەموو تەحەدییانەی لە عێراق بەرامبەر ئێمە دەکرێت، دڵنیابن دڵ خۆشی ئێوە دڵخۆشی ئێمەیە و خەمی ئێوەش خەمی ئێمەیە، داواکری ئێوە ئەرکی سەرشانمانە، باوەکو ڕاستییەک بڵێم لەم ناوچەیە نوێنەرایەتی پارتی کەمە، بەڵام دڵنیابن لەوەی بەرنامەی پارتی بۆ ئەم ناوچەیە گەورەیە.”

نوێ دەکرێتەوە..

بابەتى تر

👤
Live: 91 Today: 1,917 📊 Click Here