نێچیرڤان بارزانی و جۆشوا هاریس جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێم كرده‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و جۆشوا هاریس جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێم كرده‌وه‌

جار بینراوە: (1.3K)


سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه 2025/9/24 نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێم پێشوازیی له جۆشوا هاریس، ههڵسووڕێنهری باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق و شاندێكی یاوهری كرد و وێڕای بهخێرهێنان، هیوای سهركهوتنی له ئهركهكهیدا بۆ خواست.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “له كۆبوونهوهیهكدا پهیوهندییهكانی ئهمریكایان لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستاندا تاووتوێ كرد، ههروهها دهربارهی گفتوگۆی ههولێر ـ بهغدا بۆ چارهسهركردنی كێشهكانیان، دۆخی ئابووری و گشتیی عێراق و ههرێمی كوردستان و ههڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، بیروڕایان گۆڕییهوه”.

سهرۆكایهتی ههرێم دهڵێت: “ههردوولا جهختیان له برهودان به پهیوهندییهكانی ئهمریكا لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستاندا كردهوه”.
لهمبارهیهوه جۆشوا هاریس باسی له بهرژهوهندی و بهها هاوبهشهكانی ئهمریكا لهگهڵ ههرێمی كوردستاندا كرد و دووپاتی كردهوه كه “ئهمریكا پابهندی برهودان به پهیوهندییهكان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبهشی نێوانیانه”.

دهربارهی پرسی شایسته دارایییهكان و مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان، ههردوولا كۆك بوون لهسهر ئهوهی “پێویسته به زووترین كات دۆسیهی دارایی و مووچه و شایستهكانی ههرێمی كوردستان یهكلایی بكرێتهوه و به شێوهیهكی یهكجاری چارهسهر بكرێت”.

مهترسییهكانی تیرۆر و بهرهنگاربوونهوهی ههڕهشهكانی داعش، پێشهاتهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و دۆخی ناوچهكه بهگشتی، تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكه بوو كه كونسوڵی گشتیی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان ئامادهی بوو.

بابەتى تر

👤
Live: 16 Today: 1,654 📊 Click Here