نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان پرسه هه‌رێمییه‌كان و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیان تاووتوێ كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند كه “ده‌رفه‌تێك بوو له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا له باره‌ی پرسه هه‌رێمییه‌كان و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كان”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نزیكه‌ی كاژێرێكی خایاند.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (X) نووسیویه‌تی: “خۆشحاڵ بووم كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبوومه‌وه. ده‌رفه‌تێك بوو له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا له باره‌ی پرسه هه‌رێمییه‌كان و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا”.
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: “باسمان له رێگه‌كانی به‌هێزكردنی زیاتری پێكه‌وه‌كاركردن و په‌ره‌پێدانی ئاشتی، سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كرد”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نێوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان باسیان له پرسی ئاو له‌نێوان توركیا و عێراقدا كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت كه”نێچیرڤان بارزانی داكۆكیی له پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و توركیا كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنی ئاو هه‌موو پێداویستییه‌كانی هه‌ردوولا دابین بكات”.
I was delighted to meet with President @RTErdogan in Ankara today. It was a timely opportunity to share views on regional issues, and the close and strategic ties between Iraq, the Kurdistan Region and Türkiye.
We also discussed ways to further deepen our cooperation and promote… pic.twitter.com/YC6CDbWK7L
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) October 9, 2025















Post Comment