نێچیرڤان بارزانی: لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا جەخت لە ديموكراسى، يه‌كتر قبووڵ كردن و ئاشتى دەکەینەوە

_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، ئەمڕۆ 64 ساڵ بەسەر شۆڕشی ئەیلوول تێدەپەڕێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شۆرشی ئەیلوول بووە چه‌ترى كۆكهرهوهى هه‌موو چين و توێژه‌كان و ده‌نگى ره‌واى گه‌لى كوردستانى به ته‌واوى جيهان گه‌ياند.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول له سه‌رده‌مێكى ئاڵۆز و دژوار‌دا كه له هه‌موو لايه‌كه‌وه سته‌م و نكۆڵى له گه‌لى كوردستان ده‌كرا، بووه ناسنامه و بناخهى بير‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى، گيانێكى تازه‌ى بۆ هه‌ستانه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌به‌ر كوردستانيياندا كرد”.
ئاماژەی بەوەشداوە، “لە یادی شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، رابه‌رى شۆڕش و گه‌لى كوردستان، بارزانيى نه‌مر و ته‌واوى ئه‌و سه‌ركرده و پێشمه‌رگه قاره‌مان و دڵسۆزانه‌ى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و به رێزه‌وه ياديان دهكهينهوه كه به‌شدار و هاوبه‌ش و هێز و بازووى شۆڕش بوون. دروود بۆ گيانى شه‌هيدان و سڵاو بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌نێرين”.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “له‌م ياده‌دا جه‌خت له ئامانج و پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕش له ئازادى، ديموكراسى، پێكهوهيى، يهكترقبووڵكردن، لێبورده‌يى و ئاشتى دهكهينهوه. وه‌ك چۆن شۆڕشى ئه‌يلوول شۆڕشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بوو، هه‌مووان پێكه‌وه يه‌كڕيز و ته‌با بۆ يه‌ك ئامانج خه‌باتيان كرد و قوربانييان دا، ئه‌مڕۆش بۆ پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ين تا گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان دهگهيێنينه كه‌نارى ئارامى”.















Post Comment