نێچیرڤان بارزانی: زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌م كه‌ بەهۆیەوە دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون

نێچیرڤان بارزانی: زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌م كه‌ بەهۆیەوە دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون

جار بینراوە: (388)

-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی لەبارەی شەهیدبوونی
دوو هاوژینەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەم هێرشانە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو
نین و بەتەواوی رەتکراوەن
.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا
“زۆر بە تووندی” سەرکۆنەی ئەو “هێرشە تیرۆریستییە” دەکات کە شەوی
رابردوو بە درۆن لە ماڵێکی گوندی زەرگەزەویی هەولێری دا و بەهۆیەوە دوو هاوژین شەهید
بوون
.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه دهكهم كه
درهنگانى شهوى ڕابردوو به درۆن كرايه سهر ماڵی هاووڵاتیيهك لە گوندى زهرگهزهويى
سهر به پارێزگاى ههولێر و له ئهنجامدا زۆر بهداخهوه دوو هاوسهر شههيد
بوون
.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان
دەکەم، لە دڵهوه هاسۆز و هاوخهميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به بهزهيى
و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به بنهماڵه و كهسوكاريان ببهخشێت
.

ئهم هێرشانه به هیچ شێوهیهک قبووڵکراو نین و به تهواوی
ڕهتکراوهن. پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئهرك و بەرپرسیاريهتیی خۆی جێبەجێ
بکات بۆ ڕێگريكردن لهم تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ
سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە
.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

07-04-2026

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,870 📊 Click Here