نێچیرڤان بارزانی بۆ بایده‌میر: نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌ده‌ست بدرێت

نێچیرڤان بارزانی بۆ بایده‌میر: نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌ده‌ست بدرێت

جار بینراوە: (1.0K)


سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سیاسهتمهداری كورد و سهرۆكی پێشووتری شارهوانیی دیاربهكر جهختیان لهوه كردهوه كه نابێت دهرفهتی ئاشتی له توركیا لهدهست بدرێت.

سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه كه پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه 2025/11/17 نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له دیدارێكدا لهگهڵ عوسمان بایدهمیر سیاسهتمهداری كورد و سهرۆكی پێشووتری شارهوانیی دیاربهكر، پرۆسهی ئاشتییان له توركیا تاووتوێ كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوی سهرۆكایهتی ههرێم: “ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی سهرخستنی پرۆسهی ئاشتی و جهختیان كردهوه كه ئاشتی له توركیا كاریگهریی ئهرێنیی بهسهر ناوچهكهوه دهبێت”.

لهمبارهیهوه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردهوه كه “نابێت دهرفهتی ئاشتی لهدهست بدرێت و ههمووان دهبێت كار بۆ سهرخستنی بكهن”.

لای خۆیهوه بایدهمیر سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له یارمهتیدان و كاركردنی لهپێناو سهرخستنی پرۆسهكهدا دهربڕی و داوای كرد لهسهر ههوڵهكانی بهردهوام بێت.

ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق و دۆخی سوریا، تهوهرێكی دیكهی دیدارهكه بوو.

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 1,140 📊 Click Here