نووسینگەی مەسرور بارزانی: سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕی 450 ملیۆن دینار بەخشییە یانەی نەورۆز

-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز بەخشی.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی، ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکومەت بۆ پشتیوانیی و وانانی هەرێمی کوردستانە، تاوەکو بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
لە دوایین پۆستیدا، یانەی نەورۆز لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، “بە سەرکردایەتیی کاپتن وەلی، سەردەمێکی نوێ لە نەورۆز دەستپێدەکات”.
یانەی نەورۆز لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، “بە دۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت”، پێشتر بورهان رەشەگوڵە، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی بەی راگەیاند، “قەیرانی یانەی نەورۆز ی بەو 240 دەفتەرەوە هەیە کە لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە دەستی بەسەردا گیرا لە شەڕەکەی لالەزار”.















Post Comment