×

نه‌بیل مه‌رسومی‌: له‌ گه‌رمه‌ی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ هه‌ولێر و به‌غدا، بازرگانيی‌ نایاسایی به‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌كرێت

نه‌بیل مه‌رسومی‌: له‌ گه‌رمه‌ی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ هه‌ولێر و به‌غدا، بازرگانيی‌ نایاسایی به‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌كرێت

جار بینراوە: (6.8K)


نهبیل مهرسومی شارهزای ئابووری عێراقی رایگهیاند كه له گهرمهی ناكۆكییهكانی ههولێر و بهغدا، بازرگانيی نایاسایی به نهوتی ههرێم دهكرێت.

نهبیل مهرسومی شارهزای ئابووری عێراقی له فهیسبووكی خۆی نووسیویهتی:

*بهگوێرهی ێكی رادیۆ زهمانه كه بنكهكهی له ئهمستردامه، زیاتر له 400 تانكهر كه نهوتی قاچاخی ههرێمی كوردستانیان ههڵگرتووه، له سنووری ئێران و ئهفغانستان گیریان خواردووه، بههۆكاری ئهوهی دهسهڵاتدارانی ئهفغانستان رێگایان نهداوه نهوتهكه بچێته ئهو وڵاتهوه بهپاساوی ئهوهی له پشكنین دهرنهچووه.

*بهگوێرهی زانیارییهكانی زووم نیوز، ئهو تانكهرانه له سلێمانی نهوتیان باركردووه و له دهروازهی سنووری باشماخهوه رۆیشتوون و بهرله بهڕێكهوتنیان پشكنینیان بۆ كراوه، بهڵام لهلایهن دهسهڵاتدارانی ئهفغانستانهوه، راگیراون. 

*شۆفێرانی تانكهرهكان رایانگهیاندووه كه ماوهی چهند ڕۆژێكه گیریان خواردووه و بهرپرسانی ئهفغانستانیان تۆمهتبار كرد بهوهی به ناڕهوا رایانگرتوون و رێگایان پێنادهن نهوتهكه ببهنه ئهفغانستان.

*حسێن محهمهدیان ئهندامی ژووری بازرگانی هاوبهشی ئێران و ئهفغانستان پێشتر ڕایگهیاندبوو كه لهڕێی بارههڵگره ئێرانییهكانهوه سووتهمهنی عێراق دهگوازرێتهوه بۆ ئهفغانستان. 

* حسێن محهمهدیان ئاماژهی بهوهدابوو كه ههرچهنده نهوتهكه له بازرگانێكی ئهفغانی كڕدراوه، بهڵام حكومهتی تاڵیبان به هۆكاری خراپی كوالیتیهكهی رێگانادات بچێته ئهو وڵاتهوه.

*ئهم بازرگانییه نایاساییه له كاتێكدایه كه ناكۆكی نێوان بهغدا و ههولێر لهسهر نهوتی ههرێمی كوردستان بهردهوامه.

بابەتى تر

👤
Live: 117 Today: 993 📊 Click Here