ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و سودانی بڵاوکرایەوە

-
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی شایستە دەستوورییەکانی داهاتوو کرا و لە سەرووی هەموویانەوە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و دۆخی سوریا و گرنگی یەکخستنی گی سیاسی نیشتیمانی عێراقی کرایەوە، سەبارەت بە ئەو گۆڕانکاری و رووداوانە، بەشێوەیەک هەڵوێستی عێراق و بەرژەوەندییە باڵا نیشتیمانییەکانی بەهێزتر بکات.



















Post Comment