مەسعود بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت

مەسعود بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت

جار بینراوە: (330)

-

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاوڵاتییانی كوردستان دەكەم”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 179 Today: 985 📊 Click Here