مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی کوەیت نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی

مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی کوەیت نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی

جار بینراوە: (7)

-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوەیت لە یەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 22 Today: 35 📊 Click Here