مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین کوردستان پارێزراوبێت
![]()
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکان هاتەدەنگ و دەڵێت، “داوا لە حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق دەکەین پەلامارەکان بوەستێنن”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 08ی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەو پەلامارەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان ناڕەوایە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق دەکەین پەلامارەکان بوەستێنن و پشتگیری گروپە چەکدارەکان نەکات”.
مەسرور بارزانی دووپاتیشی کردەوە، “هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هەموو هەوڵێک دەدەین کوردستان پارێزراوبێت و خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆناچێت”.















Post Comment