مەسرور بارزانی: مامۆستایان سەرباری قەیرانەکان لە پرۆسەی خوێندن

مەسرور بارزانی: مامۆستایان سەرباری قەیرانەکان لە پرۆسەی خوێندن

جار بینراوە: (1.0K)

-

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی (دمدم)ـی زاخۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابخانەی (دمدم)ـی زاخۆ لێدا.

لەمیانەی مەراسیمەمەدا مەسرور بارزانی رایگەیاند، “مامۆستایان سەرباری قەیرانەکان لە پرۆسەی خوێندن بەردەوامن، هەروەها هیوای ساڵێکی پڕ دەست کەوت بۆ کەرتی پەروەردە دەخوازم”.

مەسرور بارزانی وتی، “داوا لە مامۆستا، قوتابییان و دایک و باوکان دەکەم، بابەتی نیشتیمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێکی زۆری گرنگ لە سیستەمی پەروەردەیی لە هەر قوتابخانە و ماڵێکدا”.

وتیشی، “ئاستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتوتر بووە، زیاتر لە 200 قوتابخانە دروستکراون”.

ئەم ساڵ خوێندنی 2025 -2026eە، نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی لە قوتابخانەکاندا دەخوێنن، 150 هەزار لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردین لە ناوچە یەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

نزیکەی شەش هەزار قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان هەن، لە %57یان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن و لەسەدا 43 ـیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن.

بابەتى تر

👤
Live: 177 Today: 1,291 📊 Click Here