×

مەسرور بارزانی: لەگەڵ یەكێتی لەسەر ئەجێندای حكومەتی داهاتوو رێككەوتووین

مەسرور بارزانی: لەگەڵ یەكێتی لەسەر ئەجێندای حكومەتی داهاتوو رێككەوتووین

جار بینراوە: (3.6K)

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر ئەجێندای حکومەتی داهاتوو رێککەوتووین. دەشڵێت، ئەو ئەجێندایەی لەگەڵ یەکێتی لەسەری رێککەوتووین درێژە پێدەری کابینەی پێشووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی، هیوادارن بتوانن پێش هەڵبژاردنی عێراق، کابینەی نوێ پێکبهێنن


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەجێندایەی بۆ حکومەتی داهاتوو لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ یەکێتی درێژەپێدەری کابینەی پێشووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نۆ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان کراوە و پارتی و یەکێتی نەیانتوانیوە حکومەتێک پێکبهێنن و درێژە بە کارەکانى ئەم کابینەیەی ئێستا دەدەن کە ماوەى زیاتر لە دوو ساڵە ماوەکەى بەسەرچووە.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,005 📊 Click Here