مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان

مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان

جار بینراوە: (14)

-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژەی بەوەدا، “جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,531 📊 Click Here