مەزڵوم عەبدی: هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕین

مەزڵوم عەبدی: هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕین

جار بینراوە: (20)

-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتی هەسەدە، هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران
دەردەبڕێت
.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی
ئاداری 2026، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە “شەهید
بوونی
6 پێشمەرگە و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکە“.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتی هەسەدە رایگەیاند “ئێمە هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان
و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕین بەهۆی شەهیدبوونی پاڵەوانەکانیان. هەروەها سەرەخۆشی
لە سەرۆک مەسعود بارزانی، تەواوی بەرپرسانی هەرێم و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین؛ بە هیوای
چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24ـی
ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا بە مووشەکی بالیستی، بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە
لە سنووری قەزای سۆران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆردومان کران و بە هۆیەوە
شەش پێشمەرگە شەهید و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون
.

بابەتى تر

👤
Live: 20 Today: 52 📊 Click Here