مەزڵوم عەبدی لەبارەی دۆخی حەلەب: زمانی جەنگ و چارەسەری یەکلایەنە قبوڵنەکراوە

مەزڵوم عەبدی لەبارەی دۆخی حەلەب: زمانی جەنگ و چارەسەری یەکلایەنە قبوڵنەکراوە

جار بینراوە: (1.3K)

-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەتی دیمەشق و رایدەگەیەنێت، بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە جێگەی قەبوڵکردن نییە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا رایگەیاند، “بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە جێگەی قەبوڵکردن نییە، هەروەها پەنابردن بۆ زمانی شەڕ و بەکارهێنانی تانک و تۆپهاوێژ بۆ سەپاندنی چارەسەری یەکلایەنە، دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بۆردوومانکردنی هاوڵاتییانی بێبەرگری و هەوڵدان بۆ کۆچبەرکردنیان، هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی دیمۆگرافیی ترسناک لە ناوچەکەدا”.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتی، “ئەنجامدانی ئەم هێرشانە لە کاتێکدا کە پڕۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە ئارادایە، نیشانەی بێباکی دیمەشقە بەرامبەر بە چارەسەری ئاشتییانە”.

مەزڵوم عەبدی ئەم جووڵە سەربازییانەی حکومەتی بەو تاوانانە چواند کە پێشتر لە کەناراوەکانی سوریا و ناوچەی سوەیدا روویاندا و وەک تاوانی جەنگ پۆلێن کران.

وتیشی، “چەند ڕۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنە دارەکان لە دان بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە و پاراستنی مەدەنییە گەمارۆدراوەکان لە مەترسیی کۆمەڵکوژی”.

لە پەیامەکەیدا، فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم پێکدادانانە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

بابەتى تر

👤
Live: 132 Today: 1,545 📊 Click Here