میلشیای ئابووری

میلشیای ئابووری

جار بینراوە: (818)

لەم ماوەدا زۆرباسی چەک داماڵینی گروپە میلشیا چەک دارەکانی عێراق ئەکرێت بە فشاری ئەمریکا ،کە دەبێت دەوڵەتی عێراق پێی هه ڵسێ وەک مەرج بۆ بە فەری ناسناندی دەوەڵەتی تازەی عێراق وە هاوکاری کردنی.

بەهانەوهۆکاری نەهێشتنی میلشیای چەکداربە شێوەیەکی چەند رەهەندی هەیە لەسەرئاستی ناوخۆو دەرەوە، لە سەرئاستی ناوخۆ ئیتر قبوڵ کراونیە لە دەرەوەی هێزە فەرمیە چەکدارەکان هێزی چەک داری ترهەبن ،چونکە ئەبنە هەرەشە بۆ سەرئاسایش وە ئەبنە ڕێگر لە بەردەم کارو سیاسەتی دەولەت بە دروست بوونی کێشە لەسەربەرنامەکانی وە ڕیک خستن وکارگێری ،ئابووری وە بێ ڕۆل کردنی دەوڵەت لەجێ بەجێ کردنی یاساکان وە لە هە مووبوارەکانی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی وە شارستانی ،وەهەتا بواری پەروەردەو ڕۆشنیریش . .

وەلە سەرئاستی دەرەوە ،مەبەست لە چەک کردنی میلشیاکانی عێراق بە تایبەت میلشیا شیعەکان بە پلەی یەکەم ئەمجار میلشیای سوننە نەهێشتنی ستونی سەربازیە بۆ وەڵاتانی دەرەوە، کە لە سەر ئەم میلشیایانە وە وەستاوە نمونە ئیران، تورکیا وە قەتەر،کە لە رستیدا میلشیاکان خۆ بەخش بوونەتە بەشێک لە بەرنامەوئەجەندای وەڵاتانی دەرەوە بەلام لە سەر بەرژەوەندی ، پارە وە سامانی عیراق ،کە ئەمەش نە بۆکۆمەڵگای وشیاری عێراق وەنە بۆ ئەمریکا قبوڵ کراونیە .*

لە زاراوەی ملیشیا تەنها سەرنج لە سەرگروپی چەکداریە ،کە لەدەرەوەی هیزی فەرمی نیشتیمانی چالاکی هەیە ،واتە فەرمان لە سەرۆکی گروپی میلشیا وەرئەگریت نەک بەرپرسیکی فەرمی نیشتیمانی، وە دلسۆزی بۆ گروپە نەک نەتەوەو نیشتیمان. وە لە ئەمڕۆی ئێمەدا لە چەندەها وەڵات وشوێن بە تایبەت لەوەلاتانی ئیسلامی وعەرەبی بوونی میلشیا بۆتە دیاردە لە لوبنان وسوریاوە بگرە تا ئەگاتە لیبیاو ئەمجار لەعێراقەوە تا ئەفغانسنان وپاکستان.هە ریەکە لەم میلشیا چەکدارانەی بوونیان هەیەلە رستیدا دەولەتیکی بچوک کراوەن لە ناودەولەتدا بەوەی هەریەکە دامەزراوەی میدیایی،ئابووری،سیاسی، کۆمەڵایەیی وە هەتاهەواڵگری خۆی هەیە ،کە لە زۆرحالەتدا دژی بەرژەوەندی وەڵاتانی خۆیان گوئامانج وچالاکیان هەیە بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان بە پشت بەستن بە وەڵاتیکی دەرەوە هەتا ئەگەر نەیاریا دوژمنی وەڵاتەکەی خۆشی بێت.

بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر، مەددەنی وە دەولەتی یاسا نەهیێشتنی دیاردەی میلشیا بە هەرناوێیک بێت مەرجی سەرەکەیە،بۆیە کۆمەڵگایەکی بێ میلشیا پێویستە داوای هەموان بێت بۆئەوەی رەوشی سیاسی تەندروست ببێت کە لە سایەیدا فەرمان رەوایەکی دروست ببێت،لە بەرئەوە هەرکەسێک وە لایەنێک هاوکاربێت بۆکۆمەڵگایەکی بێ میلشیا ئەبێ دەست خۆشی لێ بکرێت وە پاڵپشتی لێ بکرێت.

ئەگەرئەمریکا بتوانێ گروپە چەکدارەکان لە چەک داماڵی یان ناچاریان بکات لە ناوهێزە فەرمیەکانی عێراقدا خۆیان تێکەڵ بکەن ،چەند پرسیاریک دێتە گۆڕێ ،کە ئایا ئەمریکا بە تەنها بە چەک کردنیان ڕائەوەستێ یان پاش چەک کردنیان هەموو دامەزراکانیان هه ڵئەوەشێنێتەوە ،وە رووبە رووی لێ پرسینەوەی یاسایشیان ئەکات هەریەکە بەتۆمەتیک ،بۆ ئەوەی بە یەکجاری نەمێنن ؟

ئە گەرئە مریکا وە دەوڵەتی عێراق تەنها بە چەک داماڵینی ملشیاکان بوەستن ،واتە لە رستیدا هیچ زیانیکی بۆ میلشیاکان نیە ،چونکە هەریەکە لەم میلشیانە لە زاخۆە تا فاو ئەگەر چەک بکرێن لە بەرگیکی ترا چالاکی خۆیان ئەکەن ،وە ئەبنە میلشیای ئابووری بێ چەک ئەمجارلە سێبەری دەوڵەتا درێژە بە بوونی خۆیان ئەدەن بەوهێزە ئابووریەی کە بە چەک ،تاڵانی وە قۆرخ کاری لەم ۲۰ ساڵەی دواییدا بە دەستیان هێناوە .

واتە ئەمانە هەتا بەبێ چەکیش وەک ملشیای ئابووری بە هەمان پیک هاتەی ریک خستن ، کە هەیان بووە درێژە بە چالاکی ئابووری خۆیان ئەدەن ئەمەش بە هەمان ئەندازەی میلشیای چەک دارترسناک وە زیان بەخشن بۆکۆمەڵگا وە ئاسایشی ئابووری وەڵات. لە بەرئەوە پێویست ئەکات لە سەرهاوپەیمانان وە خەڵکانی دلسۆزی گەل لە عێراق بەجددی پێداگری بکەن،کە بەتەنیا لە سەرچەک داماڵینی میلشیاکان نەوەستن، بەڵکوهەموو ئەوکەرتە ئابووریانەی کە داگیریان کردوە لێیان بسینریتەوە وە ئەوەی کە تائێستاش دەستیان کەوتوە ڵەم ۲۰ ساڵەی رابردوو لێیان وەربگیرێتەوەو بەکاربێت بۆ خزمەت گوزاری گشتی وە پرۆژەی ئاوەدان کردنەوەو گە شەپێ دان،کە ئەمەتەنها ڕیگای دروستە بۆ ڕیگری کردن لە سەرهەلدانی میلشیای ئابووری لە داهاتودا، کە ئەبێتە هەرەشە لە سەرخەڵک لە ناوسستەمی دەولەتدا بەڵام بە بێ چەک.

پێش زیاترلە۱۲ ساڵ بابەتیکم نوسی بەناوی ئابووری میلشیایی بۆئەوەی، کە لە گەڵ بابەتی ئێستا میلشیای ئابووری جیا بکریتەوە ،ئەوەیە کە یەکەمیان ئابووری میلشیایی.واتە میلشیا وەک دەسەلات داربە ناوێکی سیاسی دەسەلاتی داری ئەکات واتە چەک،ئابووری وە سیاسەتی قۆرخ کردوە، بەلام دوەمیان میلشیای ئابووری،کە میلشیا تەنها بەەکەی وەک هێزبەکاردێنێت کە بە تالانی دەستی کەوتوە،ئەتوانی ئابووری وەک ئامرازیک بەکاری بێنی بۆ کارکردن لە کایەکانی ژیانی سیاسی وحکومەت داری وە وەک لۆبی بۆ پارستنی بەرژەوەندیەکانی.

*وەزیری پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان عەیدان مەعروفی: ئەگەر عێراق بەرامبەر تورکیا یاری بکات هاندەری تورکیا ئەبم بێ دوودڵی.

*https://surl.li/ggfqhg

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 1,095 📊 Click Here