مژدە محمود: گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانە نە خزمەتی ناوبانگی مام جەلال دەکات نە سلیمانی

مژدە محمود: گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانە نە خزمەتی ناوبانگی مام جەلال دەکات نە سلیمانی

جار بینراوە: (18)

-

مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری عێراق سەبارەت بە گۆڕینی
ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت “یەک شت هەبوو کە ناوی سلێمانی دەبەستەوە بە
دونیاوە ئەویش ناوی ئەم فڕۆکەخانەیە بوو ،ئەویشیان نەهێشت”.

هەروەها دەنوسێت “گۆڕینی ناوی ئەم فڕۆکەخانەیە نە خزمەتی
یەکێتی و نە خزمەتی ناو و ناوبانگی مام جەلال و نە خزمەتی سلیمانیش دەکات، بەداخەوە”.

رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئاداری 2026، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی
دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی راگەیاند: ”دوای کاژێر 12:00ـی ئەمشەو بڕیاری گۆڕینی
ناوی فڕۆکەخانەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ واتا لە 19ـی مانگەوە سەرجەم لۆگۆ و
تابلۆکانی نێو فڕۆکەخانە، شار و شوێنە گشتییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال
تاڵەبانی دەگۆڕدرێن.”

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,531 📊 Click Here