مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

–
وەزارەتی دارایی و ئابووری و ههرێمی كوردستان رایگهیاند:
ڕۆژی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.















Post Comment