×

مه‌زڵوم عه‌بدی: ئامانجمان سوریایه‌كی یه‌كگرتووه‌ بۆ هه‌موو سورییه‌كان

مه‌زڵوم عه‌بدی: ئامانجمان سوریایه‌كی یه‌كگرتووه‌ بۆ هه‌موو سورییه‌كان

جار بینراوە: (1.5K)


مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند،  لهگهڵ نێردهی تایبهتی ئهمریكا بۆ سوریا و فهرماندهی فهرماندهیی ناوهندی ئهمریكا گفتوگۆیان بارهی بهرهنگاربوونهوهی داعش له ناوچهكه كردووه، دهشڵێت:”ئامانجمان سوریایهكی یهكگرتووه بۆ ههموو سورییهكان”.

مهزڵوم عهبدی، ئهمڕۆ دوشهممه له پلاتفۆڕمی “X” نووسیویهتی: “خۆشحاڵ بووم به پێشوازیكردن له باڵیۆز تۆم باراك، نێردهی تایبهتی ئهمریكا و ئهدمیراڵ براد كوپهر، فهرماندهی فهرماندهیی ناوهندی ئهمریكا”. 

فهرماندهی گشتی ههسهده دهڵێت: “ژمارهیهك بابهتمان تاووتوێ كرد كه ئامانجیان پشتیوانی تهواوكاری سیاسییه له سوریا و پاراستنی یهكپارچهیی خاكی وڵاته، لهگهڵ دروستكردنی كهشێكی ئارام بۆ ههمو پێكهاتهكانی گهلی سوریا و زامنكردنی ههوڵه بهردهوامهكان بۆ بهرهنگاربوونهوهی داعش له ناوچهكهدا”.

باسی لهوهشكردووه كه “دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا و باڵیۆز باراك رۆڵێكی راستگۆ و كاریگهریان گێڕاوه بهرامبهر گهلی سوریا له ههوڵهكان بۆ چارهسهركردنی قهیرانهكان و گهیشتن به داهاتوویهكی باشتر بۆ سوریا و ههموو سورییهكان”.

مهزڵوم عهبدی راشیگهیاند كه “پابهندین به ئامانجهكهمانهوه كه خۆی له سوریایهكی یهكگرتوو بۆ ههمو سورییهكان دهبینێتهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 1,542 📊 Click Here