ماجد شنگالی: هاوپەیمانی كورد و شیعە گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا دێت

ماجد شنگالی: هاوپەیمانی كورد و شیعە گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا دێت

جار بینراوە: (882)

ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كردووە، هاوپەیمانی كورد و شیعە گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا دێت، دەشڵێت پۆستی سەرۆك كۆمار تەنها بۆ كوردە.

ماجد شنگالی، ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە رایگەیاند، “ئاڕاستەیەكی گەورە هەیە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ دووبارە رێكخستنەوەی هاوپەیمانی شیعە و كورد بەشێوەیەكی زۆر گەورە”.

دووپاتیشیكردەوە، “پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد یەكلایی كراوەتەوە و تەنها بۆ كورد دەبێت و دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆمار نابین و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ سوننەیە و سەرۆكایەتی وەزیرانیش بۆ شیعەیە و ئەوان زۆرینەن و مافی ئاسایی خۆیانە”.

بەبۆچونی ماجد شنگالی، “پۆستی هەر سێ سەرۆكایەتییەكی وەزیران و كۆمار و پەرلەمانی عێراق دەدرێت بە كەسایەتی نوێ و دەبێت سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لەلایەن كورد و سوننە و ئەمریكا و ئێرانەوە پەشەند كراوبێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 2,245 📊 Click Here