لە پێناوی سەربەخۆییدا.. باجی خوێن یان باجی نەوت؟
لەم ەدا دەمەوێ تیشک بخەمە سەرگۆڕانی چەرخە مێژووییەکان کە ئێمەی کورد پێویستە پێی بڵێین ساتی وەرجەرخانی نیوهەزارە. کە مەبەستم لێی ئەوەیە بڵێم لە مێژووی سیاسی گەلاندا، ساتەوختگەلێکی دەگمەن هەن کە پێیان دەوترێت “ساتی وەرچەرخانی گەورە”. کە لە زمانی فەلسەفەی سیاسییدا پێی ئەوترێت (ساتی بریادەر) من لێرەدا باس لە هەلێک ناکەم کە سەد ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە، بەڵکو باس لە دەرفەتێکی زێڕین دەکەم کە ڕەنگە تەنها “نیو هەزار ساڵ” جارێک ڕووبدات. ئێستا نەزمی سیاسیی لە عێراق و ناوچەکە لەبەردەم جەمسەربەندییەکی تونددان؛ لە لایەکەوە حوکمڕانییەک هەیە کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیایەکی مەزهەبی (شیعەگەرایی سیاسی) و هەژموونخوازیی ئیقلیمی بونیاد نراوەو، و لە بەرامبەریشدا بەرەیەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی دژ بەو هەژموونە دروست بووە. ئەمە تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە، بەڵکو سەرەتای داڕشتنەوەی نەخشەیەکە کە کورد تێیدا یان دەبێتە یاریزانێکی ، یان بۆ جارێکی تر دەبێتەوە بە قوربانیی ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکان.ئەم دۆخە وا دەخوازێت کە کورد وەک ئەکتەرێکی کاریگەر، پێگەی خۆی لە نەخشەی داهاتوودا دیاری بکات
پێویستە لێرەدا جیاکارییەکی ورد و رادیکاڵ بکەین؛ ئێمە وەک نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو، کێشەمان لەگەڵ “مەزهەبی شیعە” وەک بیروباوەڕێکی ئایینی نییە. شیعەگەرایی لە جەوهەری خۆیدا جۆرێک بوو لە ڕیفۆرمی ناوەکی ئایینی لە ناو ئیسلامدا و کرانەوەیەکی فکریی گەورە بوو، هەرچەندە وەک هەر ئایینێکی تر کە بەرهەمی خەیاڵدان و تێگەیشتنی مرۆڤی پێشینەیە بۆ دیاردەکانی گەردوون، پڕ بێت لە ئەفسانەگەرایی و میتۆلۆژیا.
کێشەی ڕاستەقینەی ئێمە لەگەڵ “ئایین” نییە، بەڵکو لەگەڵ “تیۆکراسی” یاخود حوکمی مەزهەبگەراییە کە دەیەوێت جیهان لە قاڵبی ڕابردوودا بەند بکات، خۆ هەرچەندە لەم سۆنگەیەشەوە، لە ڕوانگەی پراگماتیزم و ریالیزمی سیاسییەوە دەبێت بزانین کە ئایینی جووش لەسەر بنەمای تێکستە مێژووییەکان هاتووەو ئەویش دیسانەوە هەر ئەفسانەگەراییە، بەڵام لە هاوکیشەی سیاسییدا ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی مۆدێرن و خاوەن تەکنۆلۆژیا و پیشەسازیی نوێ و پێشکەوتوو لە نێو وڵاتانی سێدا دەردەکەوێت، وە لەسەربنەمای “دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە”، ئیسرائیل بۆ ئێمەی کورد هاوپەیمانێکی سروشتییە، چونکە ئەو هێزانەی ئێستا خاکەکەی ئێمەیان داگیرکردووە و بەو یاسایانەی خۆیان دایانناوە گەلەکەمان دەچەوسێننەوە، هەمان ئەو هێزانەن کە دژایەتی بوونی ئیسرائیلیش دەکەن. هەر لەبەرئەم هۆکارەیە کە دەبێت هەنگاوبنێین بۆ بە ستراتیژیی کردنی ئەم هاوپەیمانییە سروشتییە.
بۆ گەلێکی بێ دەوڵەتی وەکو ئێمە، ستراتیژی پەیماننامەی مۆرکراو و گەرەنتی سیاسی، لە ئاو هەوا بۆ ژیان گرنگترە. ئەمڕۆ بەرەیەکی بەهێز لە (ئیسرائیل – ئەمریکا) دروست بووە. کورد پێویستە ئەم هەلە مێژووییە بقۆزێتەوە و بە دیدگایەکی پراگماتیستی نوێوە بچێتە ناو ئەم بەرەیەوە، وە دەبێت مەرجی توندی هەبێت و نەبێتە هێزی پیادەی بێبەرامبەر و شەڕی بەوەکالەت بە خۆڕایی لە پێناو بەرژەوەندی ئەوانی تردا نەکات. دەبێت پەیماننامەی مۆرکراو و گەرەنتی نێودەوڵەتی لەدەستدا بێت. ئەرکی هێزە کوردییەکان لەم قۆناغەدا ئەوەیە مەرجی یان بریتی بێت لە:-
لە باشوور: بەکارهێنانی کارتی ڕیفراندۆم
لە ڕۆژهەڵات: زیندووکردنەوەی کارنامە و مانیفێستەکەی پێشەوا قازی محەمەد.
لە ڕۆژئاوا: وەبەرهێنان لە خوێنی شەهیدان بۆ بەدەستهێنانی قەوارەیەکی سیاسیی دانپێدانراو.
ئەم هەنگاوانە پێویستیان بە ڕێککەوتنی ناو ژوورە نهێنییەکان و وەرگرتنی گەرەنتی هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامگیرببین و خۆشمان بۆ گەڕی داهاتوو ئامادەبکەین و پرسی “باکووری کوردستان”یش لە داهاتوودا بێتە سەر مێز. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هێزە چەکدارەکانماندایە (پێشمەرگە، شەرڤان، گەریلا) و پێویستە ئەم هێزانە یەکبخرێن بۆ ئامانجێکی نەتەوەیی باڵا، یەکخستنی ئەم هێزانە کلیلی دەروازەی سەربەخۆییە
لە ئەگەری خۆ گرێدانەوەمان بەهەر ململانییەکی شەڕی ناوچەکەوە ئەبێت خۆمان ئامادەبکەین بەوەی کە باڵەخانەو سەرخان و ژێرخانی ئابووریمان زیانی پێ دەگات و دەڕوخێن. بەڵام مێژو هەمیشە لە خەباتی رەوای بەرگریییدا بۆ سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسیندا پێمان دەڵێت: باڵەخانە و کارگەکان دووبارە دروست دەبنەوە، بەڵام “هەلی مێژوویی” ئەگەر چوو، ناگەڕێتەوە. لەهەمان کاتدا ئەبێت خۆمان بۆ قوربانی مرۆیی زۆر ئامادەبکەین، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دەلاقە تاریکەکانی مێژوییەکی دوور، هەر لە دەوڵەتی مادەوە هەتا ئەمڕۆ ئێمە بەردەوام لە لەدەستدانی ئمپراتۆرییەکانمان و داگیرکاریی و دابەشکردنی خاکەکەمانەوە بە ملیۆن شەهیدمان داوە تەنها بۆ مانەوە. وەهەتا خاکەکەشمان لە داگیرکاریی بەردەوامدا بمێنێتەوە ئێمە هەر بەردەوام دەبین لە بەخشینی شەهید و خوێن، کەواتە ئەگەر بڕیارە خوێن بڕژێت، با ئەمجارە لە پێناو “سەربەخۆیی تەواوەتی”دا بێت نەک تەنها بۆ مانەوە لەژێر دەستی داگیرکەر، کەواتە با خۆمان ئامادەبکەین بۆ قوربانی گەورەی مرۆیی.
یاریی بردنەوە و دۆڕان: جەنگ بریتییە لە ریسک و هاوپەیمانێتیش بریتییە لە “دان و ستان”. ئەوانەی لە جەنگی یەکەم و دووەمی یدا لە بەرەی براوەی جەنگدابوون، نەخشەی ان دارشتەوە، بۆیە کورد دەبێت لە بەرەیەکدابێت کە بڕبڕەی پشتی ی و سەربازیی و هێزبێت کە لە ئێستادا لەجەنگەکانی ناوچەکەی ئێمەدا بەرەی ئیسرائیل- ئەمەریکایەو بەدڵنیاییەوە براوەش دەبن، بۆیە ئێمە دەبێت بەبێ ترس بچینە ئەو بەرەیەوەو بەشدار بین لە داڕشتنەوەی جوگرافیای نوێی ناوچەکەدا، تابتوانین نەخشەی کوردستانێکی گەورە و ئازاد و سەربەخۆش بەدەستی خۆمان داڕێژینەوە.
پێویستە بە عەقڵی بازرگانیی سیاسی، کۆتایی بە هەژموونی فارسیزم، عەرەبیزم، تورکیزم لە سەر خاکەکەمان بهێنین.
دۆناڵد ترەمپ بازرگانێکی سیاسییە و بە عەقڵێکی بازرگانی، سەیری ناوچەکە دەکات؛ وزە (نەوت و غاز) و خاک بۆ بنکەی سەربازییەکانی بۆ ئەو لە پێشینەن. لە بەرامبەردا، ئیسرائیلیش پرۆژەی “نەخشەڕێگەی داود”ی هەیە بۆ پاراستنی بوونی خۆی. لێرەدا ڕاستییەکی مێژوویی هەیە دەبێت چاونەترسانە ددانی پێدابنێین ئەوەیش ئەوەیەکە مێژوییەکی زۆر دوورنییە کە چەمکێک بە ناوی “نیشتمانی عەرەبی” بوونی نەبووە. عەرەب تەنها خاوەنی یەمەن و بەشێکی حیجازبوون؛ ئەوەی تری کە ئێستا هەیەتی بە “شەمشێر و فتوحات” داگیرکراوە. “پان عەرەبیزم” ڤایرۆسێکی ناسیۆنالیستی بوو کە لەسەر نوکی شمشێرەکان لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئیسلامدا بڵاوبووەوە. ئێستا ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەم هەژموونە کۆتایی بێت و خاک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی بگەڕێتەوە کە مێژوی هەزاران ساڵەیان لەسەر خاکی خۆیان هەیە. بۆیە دەبێت کاتێک بێت و بڵقی ئەو ئەفسانەیە بتەقێت کە پێی ئەوترێت نیشتمانی عەرەب، کە لەسەر خاکی ئەمازیغیی و عیبریی و کەنعانیی قیبگی و کورد و گەلانی دیکەی دێرینی ناوچەکە دامەزراوە.
نەوت و غازی کوردستان هەمیشە لەلایەن ئەنقەرە، بەغدا، دیمەشق و تارانەوە براوە و بۆ چەوساندنەوەی خۆمان بەکارهاتۆتەوە. با بۆ چەند سەدەیەک واشنتۆن و تەلئەبیب بیبەن، بەڵام لە بەرامبەردا هاوکارمان بن بگەین بەسەربەخۆیی. ئەگەر پێویست بکات، با ئێمە خۆمان داوای “کۆلۆنیالیزم” لەم دوو هێزە بکەین؛ ئەوان چەک و تەکنەلۆژیای پاراستنیان هەیە و ئێمەش وزە و خاک، با ئەمە بکەینە ئاڵوگۆڕێکی ستراتیژی بۆ بنیاتنانی گەورە دانوستان بکەین. نەوت و غاز و هەرچییەکی تر ئەوان وستییان بەرامبەر بەسەربەخۆیی پێیان ببەخشین.
بە ئەمریکا بڵێن: نەوت، غاز، خاک و ئەشکەوتەکانمان بۆ ئێوە، بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانتان بهێننە ناو خاکی ئێمە و سنوورەکانمان بپارێزن. ئێمە پێنج هەزار ساڵە دەکوژرێین، با پێنج هەزار ساڵی تریش ئێوە میوانمان بن و لەگەڵماندا بژین، بەمەرجێک “سەروەری و ئازادی”مان بۆ فەراهەم بکەن. گەلی کورد میواندۆستە، هاوکاریمان بکەن با چیمان هەیە لەسەر سفرەی داگیرکەر هەڵی گرین و بەهاوبەشی بیخەینە سەر سفرە بۆ میوانە ستراتیژییەکەمان، تەنها بۆ ئەوەی جارێکی تر نەکەوینەوە ژێر ڕەحمەتی شمشێری داگیرکەرانی ناوچەکە.
گەمەکردن بە کارتی ئابووریی سیاسیییەوە زۆر گرنگە، با نەوت و غازەکەمان ئیتر وەک قەڵغانی پاراستنی خۆمان بەکاربێنین. خۆ هەرگیز هی خۆمان نەبووەو هی داگیرکەر بووە کەواتە ئیتر با خۆمان بیبەخشین و بیکەینە چەکی ئاڵوگۆڕی ستراتیژیی.
کاتی ئەوە هاتووە کورد لە جیاتی ترس لە دۆڕان، بیر لە بردنەوەی گەورە بکاتەوە. ئەمەریکا بڕبڕەی پشتی جیهانە و ئیسرائیل خاوەن عەقڵی بەڕێوەبردنی جیهان؛ پێکەوەبەستنی بەرژەوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ ئەوان، تەنها ڕێگەیە بۆ ڕزگاربوون لەو بازنە داخراوەی پێنج هەزار ساڵە تێیدا دەکوژرێین. هەلەکە لەبەر دەممانە، با ئەمجارە نەیبڕین بە جەستەی داگیرکەراندا، بەڵکو بڕیاری ئازایانە بدەین.
ئەو سنوورانەی کە لە ساڵی ١٩١٦ بە قەڵەمی (سایکس و پیکۆ) کێشران، چیتر بەرگەی واقیعی نوێی ناوچەکە ناگرن. ئەو دەوڵەتانەی لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزمی عەرەبی و سەرکوتکردنی کورد دروست کران، ئێستا لە لێواری هەرەسهێناندان. بۆیە کاتێک ئێمە داوای هاوپەیمانێتی لەگەڵ جەمسەری ئەمریکا-ئیسرائیل دەکەین، لە ڕاستیدا داوای گەڕانەوە بۆ سروشتی جوگرافیا دەکەین پێش ئەوەی بە زەبری شمشێری داگیرکەران تێک بدرێت.”
هەژموونی ئیسلامی سیاسی( هەم شیعەگەراییەکەی، هەم سوننەگەراییەکەی) لە ناوچەکەدا، هەمیشە سەرکوتی کوردییان کردووە ومەترسی بوون بۆ سەر بوونمان و کەڵتور و زمان و تەنانەت ئایینە رەسەن و دێرینەکانیشمان کە بەئایینی کڵتوریی ئێمە ناسراون وەک ئەوترێت داگیرکەرە موسڵمانەکانی کورد، بەدەستێک قورئانیان پێیە و بەدەستەکەی تر شمشێر، ئەو کاتەی کە بەهێزن شمشێرەکەمان لێ بەرزدەکەنەوەو هەڕەشەمان لێدەکەن، ئەو کاتەشی کە لاوازن قورئانەکەمان بۆ بەرزدەکەنەوە لێمان دەپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی لە کۆڵ ئەم بەڵایە ببینەوە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە دوورەکان (وەک ڕۆژئاوا) دەتوانێت هاوسەنگییەک دروست بکات کە هەرگیز نەتوانن هەتا ئەو رادەیە بەهێز ببن کە بتوانن شمشێرەکە بەرزکەنەوە، بەڵکو هەمیشە ئەو دەستەمان بۆ بەرزکەنەوە کە قورئانەکەی لەسەرە. بەم شێوەیە لە جینۆساید رزگارمان دەبێت.
با نەوتەکەمان بۆ باجی ئازادی بەکاربهێنین، بۆ گەلێکی بێدەوڵەتی وەکو ئێمە، با نەوت تەنیا سەرچاوەی داهات نەبێت(هەرچەندە هەرگیز سەرچاوە نەبووە بۆ خۆمان)، بەڵکو با ئامرازی کڕینی پاراستن بێت. ئەگەر تا دوێنێ سامانەکانمان بۆ پڕکردنی خەزێنەی داگیرکەران دەچوو، با ئەمڕۆ ببێتە گرێبەستێکی بازرگانی لەگەڵ تەلئەبیب و واشنتۆن. ئەمە فرۆشتنی خاک و نۆکەری و بوون بە پیاوی زلهێزەکان نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە لە ئاسایشی نەتەوەییمان.
کورد دەبێت تێبگات ؛ کە بێدەوڵەتی زۆر گرانترە لە بەخشینی نەوت؛ باجی بێدەوڵەتی ‘خوێنە، بەڵام باجی بە دەوڵەتبوون بەخشینی نەوت و پەیماننامە و گرێبەستی ستراتیژیی درێژخایەنە.
“ئێمە وەک کورد، چیتر ناتوانین لە پەراوێزی مێژوودا چاوەڕێی بەزەیی داگیرکەران بین. کاتی ئەوە هاتووە ‘میوانە گەورەکان’ بانگهێشتی سەر خوانی خاکەکەمان بکەین، پێش ئەوەی نەیارەکانمان پاشماوەی نانەکەشمان لێ حەرام بکەن. سەربەخۆیی پێویستی بە بڕیاری ئازایانە هەیە، و ئەمڕۆ ڕۆژی ئەو بڕیارەیە.”















Post Comment