لە هەولێر ئاگر لە نەخۆشخانەی ژینی ناحکومی کەوتەوە

_
ئاگر لە نەخۆشخانەی ژینی ناحکومی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
ئەمڕۆ 26ی 9ـی 2025، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لە بەشی پرسگەی نەخۆشخانەی ژین ئینتەرناشنال کەوتەوە و بەشێک لە نەخۆشەکان بەهۆی دووکەڵەوە تووشی تەنگە نەفەسی بوون.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر راگەیاند، زیاتر لە 10 تیمی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و لە ڕێگەی دەرچەکانی ڕزگارکردنەوە سەرقاڵی بەهاناوەچوونی نەخۆش و هاوەڵەکانیانن، کە لەنێو نەخۆشخانەکەدان. هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
هەروەها ڕێزان ئەنوەر گەردی، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا (122) لە هەولێر دەڵێت، 20 تیمیان ناردووە و هەوڵی گواستنەوەی نەخۆشەکان دەدەن.















Post Comment