لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک دوو کچ گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک دوو کچ گیانیان لەدەستدا

جار بینراوە: (1.4K)

_

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2025، کاتژمێر  07:20 خولەکی بەیانیی لە شەقامی بازنەیی کەرکووک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە، هۆندای ئەکسێنتە و دوو ئافرەتی تێدا بووە، قوربانییەکان کوردن و خەڵکی گەڕەکی شۆراوی کەرکووکن؛ شۆفێرەکە ناوی نیان سەردارە و لەدایکبووی 2004ـە. 

بە وتەی شایەتحاڵان، ئۆتۆمبێلەکە “بەخێراییەکی زۆر هاتووە” و خۆی بە تەنکەرێکی شارەوانیدا کێشاوە کە لەو کاتەدا خەریکی ئاودانی نەمامەکانی سەر شەقام بووە. کەسێک کە شایەتحاڵی ڕووداوەکە بووە باسی لەوە کردووە، “ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆرەوە هاتووە، خۆی پێ نەگیراوەتەوە و خۆی بە تەنکەرەکەدا کێشاوە. کرێکاری ئاودانی نەمامەکان کە لەلای تەنکەرەکەوە بووە، خۆی رزگار کردووە و سەلامەتە.”

بابەتى تر

👤
Live: 112 Today: 2,001 📊 Click Here