لە رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

جار بینراوە: (4.6K)

-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، لە رێگەی بەردەڕەش – کەڵەک رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، “بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بچوک لەگەڵ بارهەڵگرێکی جۆری ترێلە لەسەر رێگەی بەردەڕەش- کەڵەک حەوت کەس گیانیان لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەکراوە، “دوای ئەم رووداوە دڵتەزێنە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتییی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگری ئۆتۆمبێلەکانیان کرد و تەرمەکانیان هێنایە دەرەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 18 Today: 89 📊 Click Here