لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا دوو ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا دوو ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا

جار بینراوە: (59)

-

لە رووداوێکی هاتوچۆدا
لە سنووری قەزای شێخان، ئۆتۆمبێلی خێزانێک وەرگەڕا و کەوتە ناو ئاوەوە، لە ئەنجامدا
دوو ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری
شارستانی ئاکرێ رایگەیاند رووداوەکە لە سنووری قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک
بووە کە بە هۆیەوە دوو ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان بووک بووە.

بە پێی زانیارییەکان
لەو رووداوەدا چوار کەسی دیکە کە لەناو هەمان ئۆتۆمبێلدا بوون، توانراوە ڕزگار بکرێن.

بابەتى تر

👤
Live: 34 Today: 1,750 📊 Click Here