لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکەوە بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە

لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکەوە بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە

جار بینراوە: (1.6K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکەوە بریکارەکان ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لە نووسراوێكدا رایگەیاندووە، “تەنها بڕی 1.213 دینار بۆ هەر کەسێک لە بریکارەکانی خۆراک دیاریکراوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “هەر بریکارێک پابەند نەبێت بەم بڕیارەوە و بڕی 1.750 دینار لە هاوڵاتییان وەربگرێت، ئەوا ڕووبەڕووی سزادان دەبێتەوە”.

لە نووسراوەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێت و لە مانگی داهاتوو رێژەی سوودی بریکارەکان دیاری دەکرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 44 Today: 2,229 📊 Click Here