لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی: هەڵگرتنی چەک و دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقدا قەدەغەیە

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی: هەڵگرتنی چەک و دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقدا قەدەغەیە

جار بینراوە: (1.0K)

-

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی رۆژی 5ی 8ی 2025ی لیژنەی باڵای ئارامیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ لە پارێزگای سلێمانیدا، پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ، داوا لە هەموولایەک دەکەین پابەندی ئەم خاڵانە بن:

1- پێویستە هەموولایەک پابەندی یاساو بڕیارو ڕێنمایی و ڕێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ بن.

2- پێویستە هەموو کاندیدو قەوارەو هاوپەیمانێتییەکان و هەوادارو پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژیی و بەریەککەوتن، بە پاراستنی تەواوی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتییەوە، بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بکەن.

3- هەڵگرتنی چەک و دیاردەی چەکداریی و نمایشی سەربازیی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا قەدەغەن.

4- کاروان و کەژاوەی لەدوای یەک و درێژی ئۆتۆمبێل، کە ببنە مایەی تێکدانی هاتووچۆی گشتیی و گرتنی ڕێگاو شەقامەکان، قەدەغەن.

5- داوا لە هەموولایەک دەکەین لە هەر رووداو و دۆخێکی نەخوازراودا، پەنا بۆ دادگاو بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی فیدراڵ و دامەزراوە فەرمییەکان ببەن و لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەو هێرش و تۆڵەکردنەوەیەکی کەسیی و کۆیی، خۆیان بەدوور بگرن.

6- پابەندی تەواوی رێنمایی و ڕێکارەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و شارەوانیی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە دارەکانی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بن.

7- پێویستە هەموو فەرمانگاکانی حکومەت، هاوکار بن لە فەراهەمکردنی زەمینەیەکی یاسایی هاوبەش و هاوسەنگ بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەبێ جیاوازیی، نابێت هیچ بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە فەرمانگە حکومییەکاندا بکرێت, نابێت هیچ کەلوپەل و کەرەستەیەکی ماڵیی و دارایی و شوێنێکی حکومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 1,295 📊 Click Here