“له‌ كۆبانی‌ 4 منداڵ‌ ره‌قبوونه‌وه‌”

“له‌ كۆبانی‌ 4 منداڵ‌ ره‌قبوونه‌وه‌”

جار بینراوە: (1.2K)

– 
بههۆی گهمارۆی تووندی گروپه چهكدارهكانی سهر به حكومهتی دیمهشق بۆسهر شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان، و و سهرماوه “چوار منداڵ گیانیان لهدهستداوه”.

ئهمڕۆ شهممه 24ی كانوونی دووهمی 2026 ههدیه عهبدوڵا هاوسهرۆكی مانگی سووری كورد له رۆژئاوای كوردستان بۆ رووداو وتی: “بههۆی گهمارۆی تووندی سهر كۆبانی، 4 منداڵ بههۆی سهرماوه لهو شاره گیانیان لهدهستداوه”.

 هاوكات رێكخراوی روانگی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ وێڕای پشتڕاستكردنهوهی ئهو ههواڵه، رایگهیاند كه كۆبانی و نهخۆشخانهكانی بهدهست نهبوونی كارهبا و ئاو و خۆراكهوه دهناڵێنن.

له سهرهتای ئهمساڵهوه هێرشی گروپه چهكدارهكانی حكومهتی دیمهشق بۆسهر هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” دهستی پێكرد و له ئێستادا شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستانیان به توندی گهمارۆ داوه و رێگهكانی شارهكه به دهرهوه به تهواوی داخراون و كارهبا، ئاو و دهرمان و خۆراكیان لێبڕیوه.
 

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 2,447 📊 Click Here