له سلێمانی بارهه‌ڵگرێك ژنێك ده‌كات به‌ژێره‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات

، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی بارهه‌ڵگرێك ژنێك ده‌كات به‌ژێره‌وه و به‌هۆیه‌وه ژنه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی له نزیك مزگه‌وتی فه‌جر بارهه‌ڵگرێك ژنێك ده‌كات به‌ژێره‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه ژنه‌كه كه كارگوزاری یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه وته‌مه‌نی 47 ساڵه، گیانی له‌ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند كه تیمه‌كانی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمه‌كه ده‌گوزانه‌وه بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.















Post Comment