كەشناسی عێراق بۆ وێستگەنیوز: بارانبارینی بەخوڕ ئەمشەو و بەیانیش لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

كەشناسی عێراق بۆ وێستگەنیوز: بارانبارینی بەخوڕ ئەمشەو و بەیانیش لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

جار بینراوە: (902)

-محەمەد فاتیح

یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێی وایە بارانبارینی بەخوڕ ئەمشە و سبەینێ سێشەممەش لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

سادق عەتییە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆپێشبینی كرد، ” ناوچەكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی و كەركوك ئەمشەو و بەیانی هەورێكی باراناوی بەرفراوان بەخۆیانەوە دەبینن”.

ئاماژەشیكرد، “لە دهۆك بارانبارین لە مامناوەندەوە بۆ رێژنە باران دەبێت، لە هەولێریش بەهەمان شێوە لە مامناوەندەوە بۆ بارانی بەخوڕ، لە سلێمانیش هەندێك كات بارانی بەخوڕ دەبارێت و لە كەركوكیش لە مامناوەندەوە بۆ رێژنە باران”.

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 327 📊 Click Here