كۆمسیۆن: سبه‌ی به‌به‌شداری زیاتر له‌ 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كۆمسیۆن: سبه‌ی به‌به‌شداری زیاتر له‌ 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

جار بینراوە: (847)

– 
ئهمڕۆ دووشهممه، كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان رایگهیاند، سبهینێ سێشهممه بهبهشداری زیاتر له 20 ملیۆن دهنگدهر پرۆسهی دهنگدانی گشتی بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی ئهنجومهنی نوێنهران له عێراق و ههرێمی كوردستان بهڕێوهدهچێت.

له راگهیهندراوێكی كۆمسیۆندا هاتووه كه “ژمارهی دهنگدهرانی دهنگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 ههزار و 773 كهسه”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه ژمارهی ناوهندهكانی دهنگدان 8 ههزار و 703 ناوهندی دهنگدانه و ژمارهی وێستگهكانی دهنگدان 39 ههزار و 285 وێستگهیه”.

كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان راشیگهیاندووه كه “پرۆسهی دهنگدان له كاتژمێر 7ی بهیانی دهستپێدهكات و تا كاتژمێر 6ی ئێواره بهردهوام دهبێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 35 Today: 139 📊 Click Here