×

كوڕێكی‌ لیوا ئه‌یوب له‌ سلێمانی‌ توشی‌ رووداوی‌ هاتووچۆ بوو

كوڕێكی‌ لیوا ئه‌یوب له‌ سلێمانی‌ توشی‌ رووداوی‌ هاتووچۆ بوو

جار بینراوە: (6.3K)


كوڕێكی لیوا ئهیوب یوسف سهرپهرشتیاری  لیوای 3 و لیوای 7ی تایبەتی هێزهكانی 70ی پێشمهرگه له سلێمانی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو.

كهسێكی نزیكی لیوا ئهیوب یوسف تایبهت به لهنیا بهختیار پهیامنێری وێستگهی راگهیاند كه ئهمشهو كوڕێكی ناوبراو له نزیك ماجدی مۆڵ له شاری سلێمانی توشی رووداوی هاتووچۆ بوو.

ناوبراو دهڵێت: “ئۆتۆمبێلهكانی سهرپهرشتیاری  لیوای 3 و لیوای 7ی تایبەت له دهرچوونێكدا بوون له شاری سلێمانی و كوڕهكهی له یهكهم ئۆتۆمبێلدا بووه كه لهگهڵ بارههڵگرێكدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه”.

وتیشی: “له رووداوهكهدا كوڕهكهی لیوا ئهیوب به ناوی نهوا به سووكی بریندار بووه و باری تهندروستی باشه”.

سهرچاوهكه جهختی لهوهشكردهوه كه لیوا ئهیوب به هیچ شێوهیهك بریندار نهبووه و سهلامهته.

بابەتى تر

👤
Live: 45 Today: 1,542 📊 Click Here