كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی: به‌رنامه‌ی تاوتوێ له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید راگیرا

كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه “به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو، به‌رنامه‌ی تاوتوێ له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید راگیرا”.
پێشتر كەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00ی ئێوارە شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ یەکەمجار لەدوای زیندانیکردنی، لە بەرنامەی تاوتوێ قسەدەکات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئێن ئاڕ تی له كاتی په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه‌دا، شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی ره‌ش كرد و له‌سه‌ری نووسی: “هێزێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌یشتنه به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵات و وه‌زاه‌رتی رۆشنبیری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌رنامه‌ی تاوتوێیان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید راگرت”.
رۆژی 2ی ئه‌یلولی 2025، دادگای سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی به پێنج مانگ زیندانیكردن سزا دا.















Post Comment