كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

جار بینراوە: (1.2K)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهینێ بهفر و باران بارین بهردهوام دهبێت و پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ ههینی 30ی كانوونی دووهمی 2026 ئاسمان به گشتی ههور دهبێت. سهرهتا له ڕۆژئاوا و باكوری ههرێم نمه باران دهبارێت پاشان بۆ دوای نیوهڕۆ نمه باران و بارانی مامناوهند به پچڕپچڕی له زۆربهی ناوچهكان دهبارێت. ههروهها له ناوچه سنووریهكان بهفر بارین دهبێت . له شهودا كاریگهری دابارین له زۆربهی ناوچهكان لاواز دهبێت تهنها له ناوچه شاخاویهكان و ناوچه سنوریهكان بهردهوامی دهبێت”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه له تۆمارهكانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باشووری خۆرههڵات و مهودای بینین لهنێوان 6-8 كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ شهممه 31- 1- 2026 ئاسمان ههوری تهواو دهبێت ئهگهری دروستبوونی تهم ههیه له ههندێك ناوچه له كاتهكانی بهیانیدا. له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچهكانی باكووری ههرێم نمه باران دهبێت ههروهها له ناوچه سنوریهكانی باكوور بهفر بارینێكی كهم دهبێت . پاشان له شهودا كاریگهری دابارین زیاد دهكات له زۆربهی ناوچهكانی ههرێم نمه باران و بارانی مامناوهند دهبارێت ههروهها له سهرجهم ناوچه سنوریهكان بهفر بارین دهبێت”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما به نزیكی 2 تا 4 پله بهرزتر دهبێت بهراورد به تۆمارهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با (10 – 20 ) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بۆ ئهمڕۆ بهمشێوهیه دهبێت:

ههولێر : 11 پلهی سیلیزی 
پیرمام : 6 پلهی سیلیزی
سۆران : 5 پلهی سیلیزی 
حاجی ئۆمهران : 1 پلهی سیلیزی 
سلێمانی : 9 پلهی سیلیزی
چهمچهماڵ : 12 پلهی سیلیزی
ههڵهبجه : 10 پلهی سیلیزی 
دهۆك : 11 پلهی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلهی سیلیزی 
ئاكرێ : 10 پلهی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 356 📊 Click Here