كنێر عه‌بدوڵا ناوی‌ ده‌چێتە كتێبێكی‌ تایبه‌ت به‌ ژنانی فره‌بوار و پسپۆڕ له‌ئاستی عێراق و ووڵاتانی تر

كنێر عه‌بدوڵا ناوی‌ ده‌چێتە كتێبێكی‌ تایبه‌ت به‌ ژنانی فره‌بوار و پسپۆڕ له‌ئاستی عێراق و ووڵاتانی تر

جار بینراوە: (888)


خانمه نووسهر كنێر عهبدوڵا ناوی دهچێته كتێبێكهوه كه تایبهته به ژنانی فرهبوار و پسپۆڕ له ئاستی عێراق و وڵاتانی تر و كۆتایی ئهمساڵ لهلایهن وهزارهتی رۆشنبیری عێراقهوه بڕیاری چاپكردنی درا. 

كنێر عهبدوڵا لهوبارهوه نووسیویهتی: “خۆشحاڵم بهوهی یهكێكم لهو (513) ژنهی له ئاست ناوخۆ و و دهرهوهی عێراق بهپێی چهندین پێوهری جیا ههڵبژێردرام  تا وهك نووسهرێك كورته سیڤی و ووتهیهكم بچێته نێو دوو بهرگی كتێبێكهوه كه كۆتایی ئهمساڵ 2025  بڕیاری چاپكردنی  درا له بهغدادـ دار الشؤون الثقافة العامة”.  

ئهو خانمه نووسهره دهڵێت: “لێرهوه دهستخۆشی و پیرۆزبایی و سوپاسی پشوودرێژی ئامادهكاری كتێبهكه دهكهم خاتوو (میادة الحسیني) له موسڵ كه زیاد له دوو ساڵه خهریكی ئهم كارهیه و كۆڵی نهدا تا گهیشته ئامانجهكهی”. 

ئاماژهشی بهوهداوه كه كتێبهكه بهناوی ( قاطفات النور)ه و “دهبێته ئهرشیفێك بۆ ژنانی فرهبوارو پسپۆر لهئاستی عێراق و ووڵاتانی تر”. 

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 742 📊 Click Here